رێگای گوندی کانیلان بەکاربهێنن

بە نزیکەی سێ ملیار دینار رێگەی دارەشمانە نۆژەن دەکرێتەوە

964+

محەمەد عەلی ـ پشدەر

بە دووریی 11 کیلۆمەتر، رێگای سەرەکیی مەرزی کێلێ و گوندی دارەشمانە، کە بەهۆی چاڵ و شەق بوون تێیدا ئاستەنگی هاتوچۆی دروست کردووە، دەست بە قیرتاوکردنەوەی دەکرێت.

بەو هۆیەوە، رێگای قەڵادزێ بۆ دارەشمانە داخرا و نۆژەن دەکرێتەوە، دەبێت هاوڵاتیان، رێگای گوندی کانیلان بۆ هاتوچۆ بەکاربهێنن.

ئەمڕۆ سێشەممە 13.5.2024، موحسین حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ بە 964ـی وت، “کۆنی و خراپیی رێگای سەرەکیی بەشێک لە مەرزی کێلێ و دارەشمانە، بووە بە هۆکاری ئەوەی نۆژەن بکرێتەوە و دووبارە قیر بکرێتەوە، بە دەستبەکاربوونی ئەم پڕۆژەیە رێگایەکە دادەخەین، وا پێویست دەکات هاوڵاتیان رێگای کاتی گوندی کانیلان بەکار بهێنن تا پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت”.

بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ ئاماژەی بەوەش کرد، “لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەکە جێبەجێدەکرێت، ماوەی پڕۆژەکە 300 رۆژە، بە زووترین کات دەست بە کارکردن دەکرێت”.

بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ ئەوەشی وت، “درێژیی رێگایەکە 11 کیلۆمەترە و پانی شەش مەترە، بە بڕی دوو ملیار و 875 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت”، رێگای قەڵادزێ بۆ دارەشمانە لە قەزای پشدەر نزیکەی 50 گوندی لەسەرە، لەگەڵ رێگای سەرەکیی مەرزی کێلێ، گوندنشینان و شۆفێرانی مەرزی کێلێ هاتوچۆی پێدا دەکەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆش مەرزی کێلێ ناکرێتەوە و لە کەرکوکیش بە لێدان قۆڵ...

ئەمڕۆش مەرزی کێلێ ناکرێتەوە و لە کەرکوکیش بە لێدان قۆڵی خەڵک دەبڕن

بارهەڵگرانی مەرزی کێلێ مانیان گرت

بارهەڵگرانی مەرزی کێلێ مانیان گرت