پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

نمەباران دەبارێت و خۆڵیشی لەگەڵە

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان بەردەوام هەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونى خێرایی با و ئەگەرى کەمێک تۆز و نمەباران هەیە لە سەنتەرى پارێزگاکان و ناوچە جیاجیاکان، لە سنوورى ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش ئەگەرى باران بارینى زیاتر دەبێت.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، ئەو بڕە بارانەی دەبارێت 1 – 4 ملیم دەبێت و پلەکانی گەرماش لە چاو دوێنێدا کەمێک نزمتر دەبنەوە.

ئەمڕۆ یەک شەممە 12.5.2024
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 20 – 30 ) کم/س .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ کەمیک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 29
سلێمانى : 27
28 دهۆک :
زاخۆ : 27
هەڵەبجە : 28
کەرکوک: 31
سۆران : 24
حاجی ئۆمەران: 17
گەرمیان : 35