دیمه‌نى چاڵاكه له‌كاتى پڕكردنه‌وه‌ى و مهلهوانیكردنى منداڵان... وێنەكان: Niyaz Qaraman
منداڵان مه‌له‌وانیان تێدا ده‌كرد
شاره‌وانى مه‌خمور چاڵێكى مه‌ترسیدارى پڕكرده‌وه
964+
فەرهاد حەسەن
شاره‌وانى قه‌زاى مه‌خمور ئه‌و چاڵه مه‌ترسیداره‌یان پڕكرده‌وه كه به‌هۆى بارانێ ئه‌م دواییه پڕ له ئاو ببوو و منداڵانیش بێ هیچ خۆپارێزیه‌ك مه‌له‌وانیان تێدا ده‌كرد.
چاڵاكه، كه‌وتووه‌ته به‌رامبه‌ر سایلۆى مه‌خمور و پێشتر شوێنى باره‌گایه‌كی حزبی بووه و دواتریش سوپای عێراقی ئه‌و چاڵه‌ى به‌ده‌ورى بیناكه لێدابوو.
زیره‌ك حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى مه‌خمور به 964ـى راگه‌یاند، ئاگادار كراونه‌ته‌وه له بوونى چاڵێكی له‌م شێوه‌یه و ئه‌وانیش به زوویی ئامێری شۆفڵ و تیمێك ناردووه‌ته ئه‌و شوێنه و چاڵه‌كه‌یان پڕكرده‌وه.
وتیشی “رووبه‌ڕى چاڵاكه نزیكه‌ى 100 مه‌تر دووجا بوو، به‌ڵام شوێنێكی مه‌ترسیدار بوو بۆ منداڵان كه مه‌له‌وانیان تێدا ده‌كرد”.
شاره‌وانى مه‌خمور، كه‌سوكارى منداڵانى ئه‌و سنووره‌ی ئاگاداركرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نه‌ده‌ن منداڵه‌كانیان له‌و شوێنه مه‌ترسیدارانه نزیك ببنه‌وه.