کەش و هەوا
باران ده‌بارێت و جه‌وه‌كه‌شی گه‌رم ده‌بێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ شەممە 11.5.2024 پێشبینی ده‌كرێت نمه‌باران له سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزكای هه‌ولێر ببارێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌رز ده‌بنه‌وه.
به‌شی كه‌شناسی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم، كه‌شی پێشبینیكراوی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه به‌م جۆره‌یه:
کەش: ئاسمان بە گشتی هەورى تەواو دەبێت لە هەندێ ناوچەدا نیمچەهەور دەبێت، لەگەل ئەگەرى نمەباران لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى پارێزگاى هەولێریش لە کاتەکانى شەودا.
پلەکانی گەرما: بەرز دەبێتەوە بە (2 – 4 ) پلە به‌راورد به تۆمارکراوی دوێنێ .
خێرایی با: لەسەرخۆ – مام ناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س.
ئاراستەی با / باکوورى خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / 8 – 10 کم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 31
سلێمانی : 29
دهۆک : 28
کەرکوک : 34
هەڵەبجە : 29
زاخۆ : 29
سۆران : 27
حاجی ئۆمەران : 20
گەرمیان : 36