خەڵکى سەیدسادقە
پێنج رۆژە خوێندکارێکى زانکۆ بێسەروشوێنە
964+
بڕوا مەجید – سەیدسادق
پێنج رۆژ لەمەوبەر گەنجێکى قەزاى سەیدسادق دواى چوونەدەرەوەى لە زانکۆ، نەگەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە و هیچ سۆراغێکى نییە.
کاوە ئەحمد، باوکی گەنجە ونبووەکە بە 964ـى وت،”محەمەدى کوڕم تەمەنى 22 ساڵە و لە زانکۆى قەیوان دەخوێنێت، رۆژى سێشەممەى رابردوو وەک ئەوەى سەیرى تۆمارى کامێراکانى زانکۆمان کردووە، کاتژمێر 11:30 خولەک لە زانکۆ دەردەچێت و لەوکاتەوە هیچ هەواڵێکمان لێى نییە”.
باوکى محەمەد، سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان و هاوڕێ و ناسیاوەکانى لە ونبوونى کوڕەکەى ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام تائێستا بێ سۆراغن لە کوڕەکەیان.
بە وتەى کاوە ئەحمەد، نە کوڕەکەى و نە خۆیشیان هیچ کێشەیەکى کۆمەڵایەتییان نییە، بۆیە نازانن گومان لە کێ بکەن.
داواش دەکات، هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان هاوکاریانبن لە دۆزینەوەى کوڕەکەیان.
هاوڵاتییهكى تهمهن 60 ساڵان له كوێستانهكانى زینوێ ونبووه
پێداچوونەوە: وریا فەتاح