دژى وەرگرتنى 20 هەزارەکەى گومرگ و سۆنار

لە کەرکوک شۆفێرانى بارهەڵگر گردبوونەوە

964+

کاروان ساڵحى – کەرکوک

شۆفێرانى بارهەڵگر لە شەقامى پشتێنەى کەرکوک دژى وەرگرتنى بڕى 20 هەزار دینار بۆ سۆنار و گومرگ و دواکەوتنیان لە بازگەکان، گردبوونەوە.

“لە پارێزگاکانى عێراق 5 هەزار دینار پارەى سۆنار و گومرگ لە بازگەکان وەردەگیرێت”

بە وتەى شۆفێران بیت کە بۆ 964 قسەیان کردووە، رێگاى بازیان بۆ کەرکوک تەنیا یەک کاتژمێرە، بەڵام ئەوان نزیکەى 10 کاتژمێریان پێدەچێت تا دەگەن بە کەرکوک، چونکە لە بازگەکان رایان دەگرن و 20 هەزار دیناریشیان لێوەردەگرن بۆ سۆنار و گومرگ.

وەک ئەوەى شۆفێران باسى دەکەن، سەرەڕاى ئەوەى پارەى گومگرگ و سۆنار دەدەن، بەڵام لە پارێزگاکانى دیکەى عێراق ئەوە دانى پێدا نانرێت بارەکانیان ببەنە پارێزگایەکى دیکە، دەبێت هاوشێوەى بارهەڵگرانى عێراق 5 هەزار دینار بدەن بۆ سۆنار و گومرگ.

ئەوان کە نانەکەیان بەو سوکانەوەیە کە بارهەڵگرەکانى پێ لێدەخوڕن، بەڵام وەکخۆیان دەڵێن، بێزار بوون و بریاریانداوە ئەگەر تا 15ـى مانگ چارەسەرێکیان بۆ نەدۆزرێتەوە، کارکردن رادەگرن.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

شۆفێرانى بارهەڵگر رێگاى گۆمەسپانیان داخست

شۆفێرانى بارهەڵگر رێگاى گۆمەسپانیان داخست