له هه‌ولێر دابه‌ش كراوه
ئەمڕۆ كرێكارانی خانه‌نشینی سلێمانی موچه وه‌رده‌گرن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9.5.2024 موچه‌ی كرێكارانی خانه‌نشین له سلێمانی دابه‌ش بكرێت، كه مووچه‌ی دوو مانگ به‌سه‌ریه‌كه‌وه وه‌رده‌گرن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیى كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ چوارشه‌ممه ئاگاداری كرێكارانی خانه‌نشینی ناوخۆی ھه‌رێمی كرده‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه (ئه‌مڕۆ) دابه‌شكردنی موچه‌كانیان له سلێمانی ده‌ستپێده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه داوای له كرێكارانی خانه‌نشین كردووه، ده‌توانن سه‌ردانی بانكی مه‌ڵكه‌ندی بكه‌ن له سلێمانی، بۆ وه‌رگرتنی ھه‌ردوو موچه‌ی مانگی ئایار و نیسان.
شیروان مه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كرێكاران له سلێمانی، به 964ی وت، “له سلێمانی 304 خانه‌نیشینی كرێكاری موچه وه‌رده‌گرن، كه هه‌ندێكیان خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، موچه‌كان هه‌ریه‌كه‌ی جۆرێكه و هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی خزمه‌ته‌كه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن.
سه‌باره‌ت به هه‌ولێر، فه‌رید عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به 964ی وت، “له هه‌ولێر ده‌مێكه موچه‌ی نیسان و ئایار دابه‌شكراوه”.
وتیشی، له هه‌ولێر 455 كه‌س موچه‌ی خانه‌نشینی كرێكاری وه‌رده‌گرن و هه‌ر دوو مانگ جارێك دوو موچه به‌یه‌كه‌وه ده‌درێت، ئه‌وانیش 370 كه‌س خه‌ڵكی كوردستانن و 85 كه‌سیش خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن، به‌ڵام موچه‌كه له هه‌ولێر وه‌رده‌گرن.