رێژەی سوتانیان 90٪ بووە

دوو منداڵە دوانەکەی کەرکوک بەهۆی سوتانەوە گیانیان لەدەستدا

964+

ژووری هەواڵ

ئەو دوو منداڵەی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە لە کەرکوک بەهۆی شۆرتی کارەباوە سوتان، گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە 6.5.2024، سامان یابە، وتەبێژی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، منداڵەکان تەمەنیان سێ ساڵە و دووانەن، بەناوەکانی کەیان و کەمیل حەیدەر.

بەو وتەی سامان یابە رێژەی سوتاوی هەردوو منداڵەکە 90٪ بووە و لە نەخۆشخانەی ئازادی چارەسەریان وەرگرتووە.

لەکاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا منداڵەکان لەگەڵ دوو خوشکیان لە ماڵەوە بوون، بەڵام دایک و باوکیان بۆ کارێک چوونەتە دەرەوە.

چەند دوکانێکی بازاڕی لەنگەی کەرکوک سووتان

چەند دوکانێکی بازاڕی لەنگەی کەرکوک سووتان