راگەیاندنی ڤیزای یانسیبی ئەمریکا. وێنە:کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر.
بۆ ساڵی 2025
ئەنجامی ڤیزای یانسیبی ئەمریکا راگەیەنرا
964+
فەهمی نەبی
کونسوڵخانەی ئەمریکا لینکی ڤیزای هەمەجۆر یان ڤیزای یانسیبی راگەیاند، بۆ ئەوانەی داخوازی چوونە ئەمریکایان پێشکەش کردبوو.
کونسوڵخانە دەڵێت، دەتوانن تەنیا لەرێگەی ئەم لینکەوە ئەنجامەکان وەرگرنەوە، بەجۆرێک پێویستە بە داخڵکردنی ژمارە تایبەتیەکەت (Confirmation Number) لەسەر وێبسایتەکە ئەنجامەکە وەرگریەوە، واتا کاتێک فۆڕمەکەت پڕکردوەتەوە، کۆدێکت بۆ هاتووەتەوە، تەنیا لەرێگەی ئەو کۆدە دەتوانن ئەنجامەکان بزانن.
بینی ئەنجامی داواکارییەکەت تەنیا لەرێگەی ماڵپەڕەکە دەبێت، کونسوڵخانە دەڵێت، بە هیچ شێوەیەک لە ڕێی ئیمێل و نامە و تەلەفۆنەوە پەیوەندیت پێوەناکرێت.
کونسوڵخانەی ئەمریکا ئەو هۆشداریەی داوە، دەرچوونی سەرەتاییت لە پڕۆگرامەکە گەرەنتی ئەوە ناکات کە ڤیزەکە وەردەگریت یاخود بانگ دەکرێیت بۆ چاوپێکەوتن.
پڕۆگرامی ڤیزای هەمەجۆر یان ڤیزای یانسیب، پڕۆگرامێکی حکومەتی ئەمریکایە ساڵانە رایدەگەینێت بۆ ئەو کەس و خێزانانەی دەیانەوێت بەشێوەی یاسایی گەشتی ئەمریکا بکەن.