دەرفەتی خوێندن ئاسان دەبێت

لەمەوبەدوا زانکۆکانی ئوردن و هەرێم کاری بەیەکەوەیی دەکەن

964+

شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر

شاندێکی 45 کەسی وەزارەتی خوێندنی باڵای ئوردن یەک هەفتە لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە و بڕیارە سەردانی هەموو زانکۆکان بکەن و دەیانەوێت پەرە بەکاری بەیەکەوەیی لەنێوان زانکۆکانی هەرێم و ئوردن بدەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەولێر دیداری خوێندنی باڵای ئوردن ـ کوردستان دەستیپێکردو لە دەستپێکدا یاداشتێکی 16 خاڵیان واژۆکرد.

ئەو تیمەی وەزارەتی خوێندنی باڵای ئوردن ئەمینداری گشتی خوێندنی باڵا و سەرۆک و یاریدەدەری 21 زانکۆی حکومی و ئەهلی لەگەڵ چوار دەستە.

د. محەمەد حسێن ،سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بە 964ـی وت، ماوەی هەفتەیەک ئەو وەفدە دەمێننەوە و ئامانجەکە ئەوەیە کوالێتی زانکۆکان بەرز بکرێنەوە و لەئاستی زانستی ئاسانکاری خوێندن لەهەردوولا کراوە.

دانا محەمەد، بەرپرسی پەیوەندیەکانی کونسوڵخانەی ئوردن لە هەولێر بۆ 964 وتی، “ئێستا نزیکەی 15 خوێندکاری ئوردن لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن، گۆڕینەوەی قوتابی و توێژینەوەی زانستی لەو یاداشتەی واژۆ کراوە لەپێشینەی کارەکان دەبێت،

بڕیارە وەفدەکەی خوێندنی باڵای ئوردن، سبەی لەگەڵ زانکۆی سەڵاحەدین کۆدەبنەوەو لە رۆژانی داهاتووشدا شاندەکە دەچنە سلێمانی و لەگەڵ سەرجەم زانکۆکانی ئەوێ کۆببنەوە و گفتوگۆی زانستی دەکەن.