له‌ناو کێڵگە گەنمێکی مه‌خمور

له‌كاتى دروێنه‌ى گه‌نم بێچووه‌ مامزێك له‌ ژێر ده‌ڕاسه‌ رزگار كرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ گوندی عەلیەڕەشى سنوورى قه‌زاى مه‌خمور، جوتیارێك له‌كاتى دروێنه‌ى گه‌نم، بێچووه‌ مامزێكی له‌ژێر ده‌ڕاسه‌ ده‌رهێنا و رزگارى كرد.

جوتیاره‌كه‌ ناوى غازى فه‌یسه‌ڵ سیان، ئه‌مساڵ چه‌ندین دۆنم زه‌وى به‌ گه‌نم و جۆ داچاندووه‌ و ئێستا خەریکی دروێنه‌یه‌تى.

نیاز قاره‌مانی، خه‌ڵكی مه‌خمور كه‌ ڤیدیۆى رزگاركردنى بێچووه‌ مامزه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ به‌ 964ـى وت، ئێستا كاتى زاوزێی مامزه‌كانى سنووره‌كه‌یانه‌ و زوو زوو بێچووه‌ مامز ده‌رده‌كه‌ون.

وتیشی “ئه‌وه‌ى ئه‌م جوتیاره‌ رزگارى كردووه‌ له‌ ژێر ده‌ڕاسه‌كه‌یان بوو له‌كاتى دروێنه‌ى گه‌نمه‌كه‌ى و گوێچكه‌یه‌كی بێچووه‌كه‌ش به‌ر ده‌ڕاسه‌كه‌ كه‌وتبوو، به‌ڵام برینه‌كه‌ى سه‌خت نه‌بوو”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دوێنێش به‌هه‌مانشێوه‌ بێچووه‌ مامزێكی دیكه‌ش له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه‌ له‌كاتى دروێنه‌ى گه‌نم رزگار كراوه‌ و ئازادى ناو سروشت كراوه‌ته‌وه‌.

به‌قسه‌ى ئه‌م هاوڵاتییه‌، له‌ به‌شێكی زۆرى سنوورى گونده‌كانى مه‌خمور به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر بێچوه‌ مامز ده‌رده‌كه‌ون، به‌تایبه‌تیش له‌ گونده‌كانى عه‌لیه‌ڕه‌ش، ئالى كه‌ندى بندیان.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ى كه‌ جوتیاره‌كه‌ تۆمارى كردووه‌، ده‌بیندرێت بێچووه‌ مامزه‌كه‌ى له‌باوه‌ش گرتووه‌ و ماچی دەکات و دواتریش له‌ناو جاڕە گه‌نمه‌كه‌ى ئازادى ده‌كاته‌وه‌.

له ‌باره‌ى دروێنه‌ى گه‌نم و زاوزێى ئاسكه‌كانى گه‌ر...

له ‌باره‌ى دروێنه‌ى گه‌نم و زاوزێى ئاسكه‌كانى گه‌رمیان هۆشدارى ده‌درێت