داهاتی نانەوتییە

دوو هەفتەیە داهاتی سلێمانی لەسەروو 20 ملیار دینارەوەیە

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی شافافییەت، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی، کە هاوکات پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینیشی لەگەڵدایە زیاتر لە 26 ملیار دینار بووە، لە کاتێکدا هەفتەی پێشتریش داهاتی ئەو شوێنانە زیاتر لە 21 ملیار دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە لە 27.4.2024 تا 3.5.2024، کۆی داهاتی کۆکراوەی نانەوتی ئەو ناوچانە 26 ملیار و 20 ملیۆن و 407 هەزار و 307 دینار بووە.

زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە ئاشکرای دەکات، 44%ـی کۆی داهاتی کۆکراوە بە شێوەی نەختینە بووە و ئەوەی دیکەی بە شێوەی چەک بووە لە رێگای شەش گەنجینەوە کۆکراوەتەوە.

داهاتی ساڵی رابردووی سلێمانی بە پێی ماڵەپەڕەکە کە لە گەنجینەی یەک، گەنجینەی دووی سلێمانی، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەنجینەی گەرمیان، گەنجینەی هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕین كۆكراونەتەوە بریتی  بووە لە یەک ترلیۆن و 173 ملیار و 989 ملیۆن و 484 هەزار و 615 دینار كە بە شێوەی نەختینە و چەك و مقاسەیە.

بەڕێوەبەری گومرگی هەرێم:لەسەر بەڕێوەبردنی دەروازەکان ...

بەڕێوەبەری گومرگی هەرێم:لەسەر بەڕێوەبردنی دەروازەکان لەگەڵ بەغدا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن