لەگەڵ چەند بەرپرسێک کۆبوونەتەوە
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ: قسەکانی وەزیری دارایی عێراق جێی دڵخۆشی نەبوو
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
دوای ئەوەی ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ بە نوێنەرایەتی مامۆستایانی وانەبێژ سەردانی بەغدایان کردو لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەوە، نوێنەری ئەو مامۆستایانە دەڵێت، وەزیری دارایی وتی دەبێت گرفتەکانتان لە هەرێم چارەسەر بکرێت.
ئاوات محەمەد نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بۆ 964 دەڵێت، وەزیری دارایی وتویەتی پێویستە لە هەرێم چارەسەری کێشەکانیان بکرێت، بەجۆرێک لە هەرێم بکرێن بە گرێبەست ئینجا لەگەڵ لیستی موچەی فەرمانبەران موچەکانتان بۆ خەرج دەکرێت.