لە بەیانییەوە

بەهۆی مەترسی پەنگخواردنەوەی ئاو چەند شوێنکی هەولێر دادەخرێن

964+

فەهمی نەبی

بەڕێوەبەری شەش شارەوانی لەسنووری هەولێر لە دوێنێوە ئامادەکارییان بۆ بەرگرتن لە پەنگخواردنەوەی ئاو دەستپێکردووە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی هەولێر لەگەڵ شارەوانیەکانی هەولێر گەیشتوونەتە ئەو بڕیارەی بۆ چەند رۆژێک رێگای هەندێک شوێن دابخەن هەر بۆئەوەی زیان بە هاوڵاتییان نەگات.

پێشبینی دەکرێت رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە شەپۆلێکی بەخوڕی باران روو لە هەرێم بکات، بەڵام کاریگەرییەکە رۆژی هەینی زیاتر دەبێت، ئەمەش بەپێی راگەیەنراوی کەشناسی.

زەردەشت عەبدولخاڵق سەرسام بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت: چەند رۆژێکە دەستکراوە بە خاوێنکردنەوەی هەموو چەپەر و مەنهۆڵەکانی هەولێر، ئەو شوێنانەی دڵنیاین %100 ئاوی باراناو لێی پەنگدەخواتەوە، دادەخرێن، بۆ نمونە لە بەیانییەوە ئەو رێگایە دەچێتە ژێر پردی سەیداوە بەردی کۆنکریتی لێ دادەنرێت و دادەخرێت، هاوکات شوێنێکی دیکەش مەترسی پەنگخواردنەوەی ئاوی لێ دەکرێت، کە پێی دەوترێت “ژێر پردی جیهان” کاتێک رێژەی باران بارین زۆر دەبێت پەمپەکان پێڕاناگەن، بۆیە لەوانەیە هاتوچوو لەو ژێر پردەش رابگرین.

ئەوەشی وت، چەندین شوێنی دیکەش دەستنیشانکراون کە خاڵی لاوازن، تیمەکانی شارەوانی لەو شوێنانە دەبن، هەموو وێستگەکانی ژێر پردەکان لە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی هەولێرە و خاوێن دەکرێتەوە.

بەوتەی زەردەشت عەبدوڵخاڵق سەرسام، پەمپی راکێشانی ئاوی هیچ ژێر پردێک لەکارنەکەوتووە، بەڵام داواکاری کراوە هەندێک ژێر پرد پەمپیان بۆ زیادبکرێت لەوانە ژێر پردی فڕۆکەخانەی هەولێر، لە ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دراوە و لەم ماوەیە ژمارەیەک پەمپ زیاد دەکرێن.

ئامادەکاری بۆ رێگری لە پەنگخواردنەوەی ئاوی باران دەکر...

ئامادەکاری بۆ رێگری لە پەنگخواردنەوەی ئاوی باران دەکرێت