تیمی پزیشکی تەندروستی گەرمیان ژمارەیەک قوتابی دەکوتن. فۆتۆ: تەندروستی گەرمیان
هێشتا منداڵ ماوە بکوترێن
لە گەرمیان زیاتر لە 43 هەزار منداڵ دژی سورێژە کوتران
964+
ژووری هەواڵ
لە سنوری ئیدارەی گەرمیان هەڵمەتی کوتانی منداڵان دژ بە نەخۆشی سورێژە کۆتاییهات، زیاتر لە 43 هەزار منداڵ کوتراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1.5.2024، د. سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، تێكڕا 43 ههزار و 80 منداڵ لەدژی سورێژە كوتراون، ژمارەیەک منداڵی دیکە ماون و دایک و باوکیان دهتوانن سهردانى نزیكترین مهڵبهندی تهندروستى بكهن بۆ ئهنجامدانى كوتانهكه.
بە وتەی بەڕێوەبەری تەندروستی گەرمیان، پلانەکە وابوو کە نزیکەی 44 هەزار منداڵ بکوترێن، “بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوون لە قوتابخانە یاخود هۆکاری دیکە ئەو منداڵانە نەکوتراون”.
هەڵمەتەکە لە رێکەتی 16.4.2024 دەستیپێکردبوو، فێرخوازانی باخچەی ساوایان و قوتابیانی پۆلی یەکی سەرەتایی تا پۆلی شەشی سەرەتایی دەگرێتەوە، واتا ئەو منداڵانەى تەمەنیان لە نێوان 5 بۆ 12 ساڵییە.