"خزمەتکردنیان سەرنجی راکێشاوم"

قسەیەکی حاکمی دوبەی دەبێتە ناونیشانی چایخانەیەکی سلێمانی

964+

رێژوان قادر – سلێمانی

“حاکمێکی نا موسڵمانی عەدالەت، باشترە لە حاکمێکی ناعەدالەتی موسڵمان”، ئەمە قسەی خاوەن چایخانەیەکی سلێمانییە، کە لەبەر سەرنجڕاکێشی کارەکانی محەمەد بن راشد، حاکمی دوبەی چایخانەکەی کردووە بە ناوییەوە.

بەختیار سدیق، خاوەن چایخانەکەیە، کە لە ناوبازاڕ سلێمانی چا بە رێبوارانی شەقام و سەردانیکارانی ئامادە دەکات و دەفرۆشێ، وەکخۆی بە 964ی وت، “ناو و کارەکانی بنەماڵەی شێخ زاید، سەرنجی راکێشاوە هەربۆەی بە ناوی ئەو بنەماڵەیەوە، چایخانەکەی ناو ناوە”. دەشڵێت، ” ئەوە سەرنجم رادەکێشێت لە خزمەت بە خەڵکی وڵاتەکەیان دەکەن”.

بە وتەی بەختیار سدیق، زۆرجار سەیری ئەو پێگە هەواڵی و سۆشیال میدیایانە دەکات، کە هەواڵی چالاکی و سەردانەکانی حاکمی دوبەی بڵاودەکەنەوە، تایبەت باسی ئەوەی کرد، “حاکمی دوبەی جارێک سەردانی، هاوڵاتییەکی کرێچی کردووە دواتر بانگی وەزیری شارەوانی کردووە، پێی وتووە، چۆن دەبێت لە ژێر دەسەڵاتی مندا کەسێک هەبێت کرێچی بێت”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنفڕانسی گۆڕانی کەشوهەوایە ل...

هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنفڕانسی گۆڕانی کەشوهەوایە لە دوبەی

لە 964ـەوە لیستى قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکانى جیهان بۆ سا...

لە 964ـەوە لیستى قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکانى جیهان بۆ ساڵى 2023 بزانە