کەی سیستەمەکە دادەخرێت؟

وەزارەتی پەروەردە بۆ ناوەندەکانی خوێندن: نمرەکان لە ئی پەروەردە تۆمار بکەن

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە دەکای نمرەی قوتابیانی پۆلی نۆی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی، بۆ خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی 2023 بۆ 2024، لە سیستمی ئی پەروەردە تۆمار بکەن.

بەگوێرەی نوسراوێک کە بەڕێوەبەرایەتی تاقیکردنەوەکان ئاراستەی پەروەردەکانی کردووە، بۆ ئەو ناوەندانەی لە 13.9.2023 دەستیان بە خوێندن کردووە، لە رێکەوتی 3.5.2024 کۆتا جار سیستەمی ئی پەروەردە بۆ چاککردنەوەی هەڵەی نمرەکان دادەخرێت.

بۆ ئەو ناوەندانەشی کە خوێندن تیایاندا دواکەوتووە، پێویستە لە رێکەوتی 2.5.2024، ئەنجامی تاقیکردنەوەکان بە قوتابیانی پۆلی نۆی بنەڕەتی رابگەیەنرێت و لە 5.5.2024 سیستەم دادەخرێت. بۆ پۆلی 12ـی ئامادەییش، رێکەوتی 10.5.2024 کۆتا کاتە بۆ چاککردنی هەڵەی نمرەکان.

بەڕێوەبەرایەتی تاقیکردنەوەکان دەشڵێت، بەهۆی دواکەوتنی خوێندن لە هەندێک قوتابخانە تەنها نمرەی وەرزی یەکەم تۆمار دەکرێت، نمرەکان کۆپی دەکرێن بۆ وەرزی دووەم و نمرەی کۆتایی خولی یەکەم.

بە وتەی عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بۆ 964، ئەو قوتابیانەی لە خوێندن دواکەوتوون و بەشداری تاقیکردنەوەی نووسینیان نەکردووە لەسەر 80 نمرە تاقیکردنەوە دەکەن، لەگەڵ دوو هەڵسەنگاندنی وەرزی لەسەر 10 نمرە.

خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی بڵاوکرایەوە

خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی بڵاوکرایەوە