دهۆك و ده‌وروبه‌ری به پرۆژه‌ی جۆراوجۆر خۆیان نوێده‌كه‌نه‌وه
964+
زه‌ید كۆچه‌ر – دهۆك
ژماره‌یه‌ك پڕۆژەی بواری جیاوازی خزمه‌تگوزاری، لە سنووری پارێزگای دهۆک بەردی بناغەیان بۆ دانرا، پرۆژه‌ی یاریگه‌یه‌كی وه‌رزشیش كرایه‌وه.
پرۆژەکان له “ئەتروش، چڕه، قەسرۆک، كەلەکچی، باعەدرێ و شێخان” جێبه‌جێ ده‌كرێن، هه‌روه‌ك سه‌ردار شێخ یەحیا، قائیمقامی قەزای شێخان به 964+ زانیارییه‌كانی پشتڕاست كرده‌وه.
شه‌ش له پرۆژه‌كان لە بواری رێگاوبانن، هه‌روه‌ها لە سنووری ناحیەكانی “کەلەکچی و قەسرۆک” بوون، هه‌ر له‌وێدا دوو پڕۆژەش لە بواری پەروەردە جێبه‌جێ ده‌كرێن.
یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ی ته‌واو بووه و دوێنێ به ئاماده‌بوونی پارێزگاری دهۆك كرایه‌وه، یاریگه‌یه‌كی وه‌رزشیی تۆپی پێیه (یاریگه‌ی 11 یاریزانی) له ناحیه‌ی كه‌له‌كچی.
قائیمقامی شێخان بۆ 964+ روونیكرده‌وه، دوو پرۆژە بواری کارەبا لە سنووری قەزای شێخان و دەوروبەری به‌ردی بناغه‌یان بۆ دانرا، كه گوژمەی گشتی سەرجەم ئەم پرۆژانە نۆ ملیار و 500 ملیون دیناره.
“هه‌ندێك له پرۆژه‌كان 20% و 30%ی جێبه‌جێكراون، ئه‌مانه پێش سەری ساڵی نوی كاری تێدا كراوه، هه‌روه‌ها دوێنێ بەردی بناغەیان به فه‌رمی بۆ دانرا”، سه‌ردار شێخ یەحیا وای وت.
964+ ده‌زانێت، دانانی به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌كان قوناغی دووەمیشی هه‌یه، به جۆرێك دوای دوو هەفتەی دیكه کۆمەلێک پرۆژەی دیكه لە سنووری قەزای شێخان، بە تایبەت لە ناحیەکانی قەسرۆک، باعەدرێ و ئەترووش بەردی بناغەیان بۆ دادەنرێت.