خورماتوو

هەڵمەتی دەستبەسەراگرتنی ماتۆڕسکیل دەستیپێکرد

+964
سیروان خورشید-دوزخورماتوو

هاتوچۆی خورماتوو بەهاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی قەزاکەدا هەڵمەتێکی دەستبەسەراگرتنی ماتۆڕسکیلی بێ مۆڵەتی دەستپێکرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 29.4.2024، موئەیەد عەباس، بەڕێوبەری هاتوچۆی خورماتوو بە 964ـی وت، “هەڵمەتەكەیان بۆ دەستبەسەراگرتنی ئەو ماتۆرسكیلانە دەستپێكردووە كە تۆمار نەكراون و پابەندی رێنماییەكانی هاتوچۆ نابن، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی رووداوەكانی هاتوچۆ و زۆربوونی سكاڵای هاوڵاتیان لەسەر خاوەنی ماتۆرسكیلەكان، هەڵمەتەکانیان چڕکردووەتەوە.

وتیشی، “هەڵمەتەکە لەمڕۆوە دەستپێکردووە و بەردەوام دەبن، تا سەرجەم ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە بێ سەرەتان و تۆمارنەکراون، دەستیان بەسەرا دەگیرێت.

راشیگەیاند، “ئەو ماتۆڕسکیلانەی دەستیان بەسەردا دەگیرێت، پاشان دەگوازرێنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی تکریت و جارێکیتر ماتۆڕەکانیان پێ نادرێتەوە، چونکە خاوەنەکانیان پێشووتر ئاگادار کراونەتەوە، هەر کەسێک موڵەتی دەرنەهێنابێ، ماتۆڕسکیلەکەی دەستی بەسەرادەگیرێت.

لە هەڵمەتەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەدا، هاتوچۆی خورماتوو، دەستبەسەر زیاتر لە 10 ماتۆڕسکیلی بێ مۆڵەتدا گیرا و چوار خاوەن ماتۆڕسکیلیش دەستگیرکران و هەڵمەتەکەش بەردەوامیی دەبێت”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئۆتۆمۆبێلی جامڕەش و بێ سەرەتا و ماتۆڕسکیل دەستیان بەسە...

ئۆتۆمۆبێلی جامڕەش و بێ سەرەتا و ماتۆڕسکیل دەستیان بەسەردا دەگیرێت