چاککرایەوە

لە بارەى شکانى بۆرییە غازەکەى باشورى کەرکوک روونکردنەوە دەدرێت

964+

وریا فەتاح

دوای ئەوەی بەرەبەیانى ئەمڕۆ، بۆرییەکى گواستنەوەى غازى شل لە نزیک گوندى قزلیار لە باشورى کەرکوک شکا، کۆمپانیاى نەوتى باکور روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە.

بەپێى روونکردنەوەکە بێت، ئەوەى روویداوە ئەوەیە کە یەکێک لە بۆرییەکانى گواستنەوەى غاز لە کێڵگەى جەمبور درزى بردووە.

هۆکارەکەشى گەڕاندووەتەوە بۆ کۆنبوون و ژەنگاویبوونى بۆڕییەکە، بەڵام وەک دەڵێت، راستەوخۆ لێچوونەکە کۆنتڕۆڵکراوە.

جەختیش لەوە کراوەتەوە کە رووداوەکە هیچ کاریگەرییەکى لەسەر پڕۆسەى بەرهەمهێنان نەبووە و هیچ زیانێکى گیانیشى نەبووە.

دەشڵێت: تیمە تەکنیکى و ئەندازرییەکانى کۆمپانیاکە، ئەو بەشەى بۆرییەکەیان گۆڕى و چاککراوەتەوە.

بەهۆى شکانى بۆرییەکەوە، دانیشتوانى گوندى قزلیار بۆماوەیە ماڵەکانیان چۆڵکرد و پڕۆسەى خوێندنیش بۆ ئەمڕۆ لە گوندەکە پەکى کەوت.

تەقینى بۆرى غازى گوندەکەى باشورى کەرکوک دەوامى قوتابخ...

تەقینى بۆرى غازى گوندەکەى باشورى کەرکوک دەوامى قوتابخانەى راگرت