(تا) لە بادۆش گامێش و مانگاکان لەناو ده‌بات

964+
موسڵ – دێسكی عه‌ره‌بی

لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا بە دەیان گامێش و مانگا لە ناوچەکانی بادۆش و حەمیدات لە رۆژئاوای موسڵ، بە نەخۆشی تای ئافتۆس کە پێشی دەوترێت نەخۆشی دەم و پێکان، لەناوچوون.

ئاژەڵدارەکان داوایان لە دەزگه‌ حکومییەکان کردووه‌ هاوکارییان بکەن، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و هەروەها رێگربن لە بڵاوبوونەوەی بە ناو گوندەکانی دیكه‌دا.

عودەی ئەلعەبادی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێرتێنەری لە نەینەوا بۆ 964+ وتی، نەخۆشییەكه‌ لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ ناگوێزرێتەوە”.

وتیشی: “تواناکانمان لە کلینیکەکانی ڤێتێرنەری خستە ئامادەباشییەوە، نموونەی خوێنەکانمان نارد بۆ بۆ تاقیگە ناوەندییەکانی بەغدا بۆ دیاریکردنی جۆری ئەو ڤایرۆسەی، کە بووەتە هۆی نەخۆشییەکە”.

ئه‌لعه‌بادی ده‌ڵێت، داوایان لە فەرمانگەی ڤێتێرنەری بەغدا کردووه‌، پەلە بکەن لە دابینکردنی ڤاکسینی ئەم نەخۆشییە، بۆ ئەوەی لە پارێزگاکەدا رێگری لە بڵاوبوونەوەی نه‌خۆشییه‌كه‌ بکرێت.