ژنێك له موسڵ ژوورهكهی سووتاند و كوڕهكهی تۆمهتبار دهكات
964+
موسڵ – دێسكی عهرهبی
دوای ئەوەی باوکێک لە موسڵ چەند سکاڵایەکی لەسەر کوڕە تەمەن ژێر 15 ساڵانەکەی تۆمارلاکرد، ئێستا کوڕەکەی لە بنکەی پۆلیسی ئوم رەبیعەین لە موسڵ دەستبەسەر کراوە.
باوكهكه، كوڕهكهی بەوە تۆمەتبار كردووه، چهندان نامەی هەڕەشەئامێزی بۆ ناردووه.
رائید عەبدولغەنی عەزیز، ئەفسەر لە پۆلیسی نەینەوا بە 964+ی راگەیاند، تۆمەتبارەکەیان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ دەستبەسەرکرد و دواتر بە فەرمانی دادوەر بە کەفالەت ئازادیان كرد، بەڵام دوای ئەوەی باوکی ئامادەنەبوو کەفالەتەکەی بدات، بە ناچاری بۆ خانەی نەوجەوانانیان گواستووهتهوه.
به پێی زانیارییهكانی 964+، كه له پۆلیس دهستی كهوتووه، هاوسەری باوکی کوڕەکە (باوهژنی كوڕهكه)، ژووری نووستنەکەی خۆی لە گەڕەکی سەححە لە رۆژئاوای موسڵ سوتاندووه و کوڕی مێردەکەی پێ تۆمەتبار کردووه.
دوای لێکۆڵینەوەکانیش، ژنەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و وای پێشان داوە، هەڕەشە لە مێردەکەی کراوە، بۆیە ئهم كارهی كردووه و کوڕەکەشی پێ تۆمەتبارکردووە، بۆ ئەوەی ناکۆکی نێوانیان قوڵتر بکاتەوە.
دوابەدوای دانپێدانانی بە تاوانەکە، دەسەڵاتی دادوەری عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژنەکە دەرکرد.
لهگهڵ ئهوهشدا هێشتا باوکەکە ئامادە نەبووه کوڕەکەی لە خانەی نەوجەوانان وەربگرێتەوە، ئەمەش بووهتە هۆی تێکچونی باری دەروونی کوڕەکە.