دیمه‌نێكی هه‌ڵمه‌تى كوتانى مه‌ڕو ماڵات له‌سنوورى قه‌زاى قوشته‌په... وێنه : راگه‌یاندنى قایمقامییه‌ت
شه‌لكه و ده‌مكولى بڵاوبووه‌ته‌وه
هه‌ڵمه‌تى كوتانى مەڕوماڵات له سنوورى قوشته‌په ده‌ستیپێكردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند رۆژێكه له سنوورى قه‌زاى قوشته‌په، ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێك كراوه بۆ كوتانى مەڕوماڵات، پزیشكێكی ڤێتێرنه‌ریش ده‌ڵێت، یه‌كێك له‌و نه‌خۆشیانه ترسناكه.
هه‌ردوو نه‌خۆشی شه‌لكه و ده‌مكولى رووبه‌ڕووى مه‌ڕوماڵاتى سنوورى ئه‌م قه‌زایه بووه‌ته‌وه.
د. هندرێن ئیبراهیم، پزیشكى ڤێتێرنه‌رى له سنوورى ئه‌م قه‌زایه به 964ـى وت، ئه‌م دوو نه‌خۆشییه ساڵانه له‌ناو مه‌ڕو ماڵات بڵاوده‌بێته‌وه و ساڵانه‌ش لیژنه‌كان هه‌ڵمه‌تى كوتان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وتیشی “شه‌لكه نه‌خۆشییه‌كی ترسناكه ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ركردنى ئاژه‌ڵەکە نه‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وەشكرد، ئه‌م نه‌خۆشییه ته‌نیا له ئاژه‌ڵ بۆ ئاژه‌ڵ ده‌گوزارێته‌وه و هیچ مه‌ترسییه‌كی بۆ سه‌ر مرۆڤ نییه كه له ئاژه‌ڵێكی تووشبووه‌وه بۆى بگوازرێته‌وه.
به‌مه‌به‌ستى چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵمه‌ته له سنوورى قوشته‌په، 964 چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به به‌شی ڤێتێرنه‌رى ئه‌م قه‌زایه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه وه‌ڵام نه‌درایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 تا ئێستا هه‌ڵمه‌تى كوتانه‌كه له چه‌ند گوندێك كۆتایی هاتووه دوایین گوندیش كه دوێنێ سه‌ردانیان كردووه، گوندی ئۆمەراوەی سەر بەو قەزایه بووە.