بەهۆی هێرش بۆسەر کێڵگەی کۆرمۆر

بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی غازی هەولێر کەمکرایەوە

964+

فەهمی نەبی

کەمێک لەمەوبەر سەرچاوەیەک لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای غازیی هەولێر بە 964ی راگەیاند، بەهۆی هێرش بۆسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بڕیارمان بۆ هاتووە، بەرهەمهێنانی کارەبا کەمکەینەوە.

ئەو سەرچاوەیە دەلێت، ئەگەر بەم دۆخە بەردەوام بێت سەرجەم وێستگەکان رادەگیرێن و بەرهەمهێنانی کارەبا دەوەستێت.

کۆتایی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ جارێکی دیکە هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و لە وێستگەی کارەبای غازیی هەولێر بەرهەمهێنانی 2500 مێگاوات کارەبا وەستا.