بنکەیەکی تەندروستی لە سنوری بەردەڕەش. وێنە :964
رۆژانە 24 مەتر سێجا بەرهەمدەهێنێت
بۆ یەکەم جار لە بەردەڕەش کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین دەکرێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
بۆ یەکەم جار لە بەردەڕەش، کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین دەکرێتەوە، تەندروستی دهۆکیش دەڵێت، بە کردنەوەی ئەم کارگەیە چیدیکە پێویست ناکات نەخۆش بچێتە دەرەوەی قەزاکە.
کارگەکە لەنێو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەشدایە، بە وتەی د. ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆک بۆ 964، لە یەک رۆژدا توانای بەرهەمهێنانی 24 مەتر سێجا ئۆکسجینی دەبێت.
بڕی ملیارێک و 600 ملیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ دابینکردنی کارگەی ئۆکسجین و کەلوپەلە پزیشکییەکانی نێو نەخۆشخانەی بەردەڕەش، نزیکەی 80٪ بۆ 80٪ـی کەلوپەلەکان گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکە.
بە بڕیاری حکومەت، 40 کارمەندی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەکە دادەمەزرێن، ئەمە قسەی د. ئەفراسیاب موسای بۆ 964.