24.4.2024
تەندروستیی سلێمانی: دوێنێ 153 منداڵ لەدایک بوون
964+
پێشەوا محەمەد
تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوێنێ چوارشەممە 24.4.2024 لە سەرجەم نەخۆشخانە حکومی و ئەهلییەکان 153 منداڵ لەدایک بوون.
ئامارەکە تەواوی نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە.
بەپێی ئامارەکەی تەندروستیی سلێمانی، لەو رێژەیە 71 منداڵیان کوڕ بوون و 82 منداڵیشیان کچ بوون.
بەهۆی جوانیی بەرواری دوێنێوە، بەشێکی بەرچاوی ئارایشتگاکان و هۆڵەکانی ئاهەنگی هاوسەرگیریی بەرنەدەکەوتن و بەپێی وتەی خاوەن ئارایشتگاکان، کە قسەیان بۆ 964 کردبوو، مانگێک پێشتر دەزگیراندارەکان سەرەیان بۆ ئەو رۆژە نووسیبوو.
بەپێی بڕیاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم، نەشتەرگەریی پێشخستنی منداڵ بە هۆکاری بەرواری جوان قەدەغەیە، بە وتەی پزیشکێکی منداڵبوون، کە لە دهۆکەوە قسەی بۆ 964 کردبوو، هەتا ئێستاش هەندێ لە دایکان هەن دەیانەوێت لەدایکبوونی منداڵەکانیان بەهۆی بەروارە جوانەکانەوە پێش بخەن و نەشتەرگەریی پێشوەختە بکەن.