چ رێکارێک دەگیرێتەبەر؟
لە سلێمانی دارستانەکان لە ئاگرکەوتنەوە دەپارێزرێن
964+
پێشەوا محەمەد
بۆ رێگریکردن لە کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی سلێمانی، دارستان و پاوان بە هاوکاریی قایمقامیەتی سلێمانی چەند رێکارێک دەگرنەبەر و لەمەودوا ئاگرکردنەوە لە دارستانەکان قەدەغەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24.4.2024 لە قایمقامیەتی سلێمانی کۆبوونەوەیەک لەوبارەیەوە کراوە.
تاریق حەمەغەریب، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی قایمقامیەتدا بڕیاردرا ئەمساڵ بە شێوەیەکی چڕتر هەوڵی دارستانەکانی سلێمانی بدرێن لە سووتان.
وتیشی، “رێکارەکان بریتین لە رێگریکردن لە ئاگرکردنەوە لە لایەن هاوڵاتیان و گەشتیارانەوە لە دارستانەکاندا و لابردنی ئه‌و كۆشك و شوێنانه‌یه كه وه‌ك كافتریای نێرگه‌له‌كێشان له‌ناو دارستانه‌كان به شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی دروستكراون یان به‌ده‌ستگێڕی كارده‌كه‌ن، كه به‌شێكی زۆری رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه به‌هۆی نه‌كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر و فڕێدانی خه‌وڵوزی نێرگه‌له‌وەیە”.
جگە لەوانە وابڕیارە دەست بە ئاگڕ بکرێت بۆ دارستانەکان و لە چواردەور و لە ناوەوەی دارستانەکان بە شۆفڵ چەند خەتێکی ئاگربڕ دروست بکرێت.
“بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانە هێزه ئه‌منییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چاودێریی دارستانه‌كان ده‌كه‌ن”، تاریق حەمەغەریب وای وت.