50 هەزار کتێبی هەیە
مومتاز حه‌یده‌ری كتێبخانه‌كه‌ی گواسته‌وه و كتێبێكی نوێشی بڵاوكرده‌وه
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین – هه‌ولێر
نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانی دێرین مومتاز حه‌یده‌ر، كتێبخانه‌كه‌ی، كه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدایه، گواسته‌وه گه‌ڕه‌كێكی دیكه له هه‌ولێر، هاوكات كتێبێكی نوێی خۆی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23.4.2024 هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانیی كتێب، نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانی ناودار و دێرین مومتاز حه‌یده‌ری، نوێترین كتێبی خۆی بڵاوكرده‌وه به ناوی “ره‌وسه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كه‌م”، كه به‌خۆڕاییش پێشكه‌شی خوێنه‌رانی كرد، كتێبه‌كه كۆكراوه‌ی به‌رهه‌م و وتار و نووسینه‌كانی خۆیه‌تی.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ری، كتێبخانه‌كه‌ی، كه به وته‌ی خۆی زیاتر له 50 هه‌زار كتێبی جۆراوجۆری تێدایه، گواستییه‌وه بۆ گه‌ڕه‌كی زانكۆ له هه‌ولێر، كه پێشتر له ماڵه‌كه‌ی خۆی بوو له گه‌ڕه‌كی ئازادی.
مومتاز حه‌یده‌ری، به 964ی راگه‌یاند، خانووێكی تازه‌ی بۆ كتێبخانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی كڕیوه و ستافی به‌ڕێوه‌بردنیشی بۆ داناوه، وتیشی، “هیچ كه‌س و لایه‌نێك یارمه‌تییان نه‌داوم”.
“كتێبخانه‌كه‌م سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ده‌ستكه‌وتنی زانیارییه و تا ئێستا 406 كه‌س وه‌ك سه‌رچاوه سوودیان لێوه‌رگرتووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خوێنه‌رانیش سوودی لێوه‌رده‌گرن”، حه‌یده‌ری وای وت.
مومتاز حه‌یده‌ر له 1938 له هه‌ولێر له‌دایكبووه و وه‌ك خۆی بۆ 964ی باس كرد، له 1955 خه‌ریكی خوێندنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی كتێبه، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 60 ساڵ.
حه‌یده‌ری نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانێكی ناودار و دێرینه و تا ئێستا 19 كتێب و چاپكراوی هه‌یه، جگه له‌وه‌ی وتار و بابه‌ته‌كانی له رۆژنامه و گۆڤاره كوردی و عه‌ره‌بییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا