“کاڵا ناکڕم لەو مارکێتانەی کارمەندەکانی کورد نەبن”

+964
ئاوات سلێمان -هەولێر

گەنجێکی شاری هەولێر هاشتاگێکی دروستکردووە، هانی خەڵک دەدات پێداویستیەکانیان لەو مارکێتانە نەکڕن، کە شاگرەکانیان کورد نین.

هاشتاگەکە بەم ناونیشانەیە:

کاڵا_ناکڕم_لەو_مارکێتەی_کارمەندەکانی_کوردی_خۆمان_نەبن#

ئارام ئەدیب کاکەیی، چالاکوانە و دروستکەری هاشتاگەکەیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک.
ئارام لە پەڕەی کەسیی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی “خوێندکارێک 16 ساڵ دەخوێنێت، کەچی دامەزراندنی لە مارکێتێک پێ رەوا نابینن، لە رێگه‌ی ئەم هاشتاگەوە بڕیاری بایکۆتی ئەو مارکێتانەم دا، کە شاگردەکانی کورد نین”.

وەک ئارام باسیکردووە، ئێستا بەشێکی بەرچاو لە مارکێتەکان شاگردەکانیان کەسانی بیانین.

ئارام ئەدیب کاکەیی، وەک چالاکوان لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و یوتیوب ناسراوە.