لە ساڵى 1884 دروستکراوە

یەکێک لە دێرینترین مزگەوتەکانى کۆیە نۆژەن دەکرێتەوە

964+

گۆڤەند فەتتاح – کۆیە

مزگەوتی گەورەی کۆیە یەکێکە لە کۆنترین مزگەوتەکانی شاری کۆیە، تەمەنی ئەم مزگەوتە دەگاتە 180 ساڵ، ساڵی 1844 لە لایەن حاجی مەلا بەکرئاغای حەوێزییەوە دروستکراوە.

مزگەوتەکە پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیەکی سەرتاسەری هەیە، بەڵام ئەوەی دەکرێت تەنها بۆیاخکردنەوەی ناوەوەی مزگەوتەکەیە و هیچی تری بۆ ناکرێت.

نۆژەنکردنەوەکە لەسەر ئەرکی کۆمەڵێک خێرخوازی ناو بازاڕی شاری کۆیە، ئەنجام دەدرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح