چەندی تەواو بووە؟

سێیەم گەورەترین بەنداوی کوردستان لە تەواوبووندایە

964+

توانا نەقی

بەنداوی گۆمەسپان لە سنووری پارێزگای هەولێر کە سێیەم گەورەترین بەنداوی کوردستانە لە دوای دوکان و دەربەندیخان کارکردن تیایدا بەردەوامە و زۆری نەماوە تەواو بکرێت.

پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، بەنداوی گۆمەسپان لە 62%ـی کارەکانى جێبەجێ کراوە و کارکردن تێیدا بەردەوامە.

دەشڵێت، تێچووی دروستکردنی بەنداوەکە بڕی 95 ملیار دینارە و بە تەواوبوونی دەبێتە سێیەم گەورەترین بەنداو لە هەرێمی کوردستاندا.

بەنداوەکە رۆڵی لە پاراستنی سامانی ئاو و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی دەبێت، هەروەها دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هەولێر و کەرتی گەشتیاریی لە ناوچەکە دەبووژێنێتەوە.

بەنداوی گۆمەسپان بەرزیەکەی 70 مەترە و درێژیەکی 513 مەترە و رووبەری دەریاچەی بەنداوەکە 2،253 دۆنم زوییە و لە توانایدا هەیە بڕی 80 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلبداتەوە، هەروەها داهاتی ساڵانەی 47 ملیۆن و 837 هەزار و 221 مەتر سێجایە لە ئاوی باران و سەرچاوەکانی دیکە.

بەنداوی گۆمەسپان ئاوی بارانی تێدا گل دراوەتەوە

بەنداوی گۆمەسپان ئاوی بارانی تێدا گل دراوەتەوە