بزانه له ناو چیدا شاردرابووهوه
15 كیلۆ ماددهی هۆشبهر دهستیبهسهردا گیرا
964+
رێژوان مامه قادر – سلێمانی
دەزگای ئاسایشی هەرێم له سلێمانی، دەستبەسەرداگرتنی 15 کیلۆ ماددەی هۆشبەری لە جۆری حەشیش راگەیاند و دەڵێن ئەمساڵ بەکارهێنەر کەمترە.
سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم/ سلێمانی، بە 964ـی راگەیاند، ئەو ماددە هۆشبەرە بە شێوەیەکی ورد لە ناو ئامێری گەرمکردنی ئاودا شاردرابوونەوە و هەوڵی ئەوە دەدرا بەرەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.
وتیشی، “ئێمە ئاگادار بووین ئەو مادەیە لە رێگەی مەرزەکانەوە هاتووەتە هەرێم و چاودێریمان کردووە تا گەیشتووەتە سلێمانی، دواتر دەستمان بەسەردا گرتووە”.
دەزگاکە پێنج کەسی لەسەر هێنانی ئەو مادە هۆشبەرە دەستگیر کردووە و و بە پێی ماددەی 25 یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان دەستبەسەر کراون.
وتەبێژەکەی دەزگای ئاسایشی وتیشی، ئەمساڵ بەکارهێنەران کەمترن و بازرگانان زیاترن، تا ئێستا 300 کەس دەستگیرکراون و زۆرینەیان لە ئیدارەی راپەڕین بوون.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا