سبەینێ دێت

بەغدا بە تەقاندنى 21 تۆپى دەنگى پێشوازى لە ئەردۆغان دەکات

964+

وریا فەتاح

ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، وەک پڕۆتۆکۆڵێک بڕیارە سبەینێ لە پێشوازى هاتنى سەرۆک کۆمارى تورکیادا، 21 تۆپى دەنگى بتەقێنێت.

ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بڵاوى کردەوە، سبەینێ دووشەممە، لەگەڵ هاتنی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق، 21 تۆپى دەنگى دەتەقێنرێت.

تەقاندنى ئەو تۆپانە، ئاماژەن بە گرنگى سەردانەکە و بەشێکن لە پڕۆتۆکۆڵى پێشوازى.

بڕیارە سبەینێ دووشەممە، سەرۆک کۆمارى تورکیا بە سەردانێک بگاتە عێراق و ئەوەش یەکەم سەردانى ئەردۆغانە لە دواى هەڵبژاردنى ناوخۆیى تورکیا.

پێشبینیی دەکرێت سەردانەکەی ئەردۆغان کە دوای 13 ساڵ بەسەر سەردانەکەی پێشووی بۆ عێراق دێت، پاڵنەرێکی گرنگ بێت بۆ پێکهێنانی پەیوەندییە سیاسى و ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

چاوەڕوان دەکرێت دوای بەغدا، هەر سبەی ئەردۆغان سەردانی هەولێریش بکات

“بە وتەى عومەر بۆلات، وەزیرى بازرگانیى تورکیا، سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، قەبارەی هەناردەکردنی تورکیا بۆ عێراق زیاد دەکات، بە شێوەیەک لە ماوەیەکى نزیکدا دەیگەیەنێت بە 15 ملیار دۆلار و بۆ ساڵى 2030 تا 20 ملیار دۆلار بەرزى دەکاتەوە.

سەردانەکەى ئەردۆغان مەترسى لەسەر دەروازەى ئیبراهیم خە...

سەردانەکەى ئەردۆغان مەترسى لەسەر دەروازەى ئیبراهیم خەلیل دروست دەکات؟