تەنیا وێنەگرتن ماوە

ئاهەنگی دەرچوونی زانکۆ نەما

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

زانکۆی سلێمانی بڕیاریدا لە کۆتایی ساڵی خوێندندا تەنیا وێنەی دەرچوون دەگیرێت و رێگە بە هیچ جۆرە ئاهەنگێکی دەرچوون نادرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21.4.2024، یۆهان عوسمان، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بە 964ـی وت، بە مەبەستی نەهێشتنی جیاوازی چینایەتی رێگە بە هیچ ئاهەنگ و مەراسیمێکی دەرچوونی خوێندکارانی کۆتا قۆناغ نادرێت لە زانکۆدا.

باسی لەوەکرد، ئەمساڵ ئەو بڕیارە دەرچووە و خوێندکاران تەنیا دەتوانن وێنەی کۆتا قۆناغیان بەیەکەوە بگرن و لەوە زیاتر رێگە پێدراو نیە.

ئەوەشی خستەڕو، هۆکاری ئەو بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی دارایی خوێندکاران، رەنگە خوێندکار پارەیەکی زۆر خەرج بکات بۆ رازاندنەوەی مێزی ئاهەنگی دەرچونەکەی و خوێندکارێش هەیە پارەی پێنییە.

”ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بڕیاریداوە بەهیچ جۆرێک مێز و خواردن و شیرینی نەچێتە ناو زانکۆوە، تەنیا نیو کاتژمێر هەیە بۆ وێنەگرتن، دواتر خوێندکار سەربەستە لە دەرەوە چی دەکات”، یۆهان عوسمان وای وت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی متمانەی هەڵسەنگاندنی جی...

کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی متمانەی هەڵسەنگاندنی جیهانیی پێبەخشرا