پزیشکی دادی دهۆک وێنە: 964
ئێوارەی ئەمڕۆ
لە کێڵگەیەکی پەلەوەر گەنجێک کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کێڵگەیەکی پەلەوەری کۆمەڵگەی مسێریکی قەزای سێمێل گەنجێک کارەبا لێیدا و گیانی لەدەستدا.
گەنجەکە ناوی “عەلی ئیبراهیم حەمادی”یە تەمەنی 26 ساڵە و خەڵکی زوومارە، دەوترێت چەند ساڵێکە وەکو کرێکار لە کێڵگەیەکی پەلەوەری مریشک کاری کردووە.
سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی دهۆک بە 964ی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک گەیەندرایە پزیشکی دادی و ئەو کاتە گیانی لەدەستدابوو، دەرکەوت بەهۆی کارەبا گرتنەوە مردبوو.
وتیشی، ئەو کاتەی تەرمەکەی هێنرایە پزیشکی داد، جلوبەرگی تەڕبوو وادیارە دەستکاری کارەبای کردووە و بەو هۆکارە گیانی لەدەستداوە.
کۆمەڵگەی مسێریک سەربە قەزای سێمێلە لە پارێزگای دهۆک.