مەرجی نوێ دانراوە

شۆفێرانی خانەقین ئەمڕۆ کۆبۆنی بەنزینیان بۆ نوێ دەکرێتەوە

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

بۆئەوەی رێگری بکەن لە بە قاچاخبردنی بەنزین لە خانەقینەوە بۆ ناوچەکانی دیکە، ماوەی چەند ساڵێکە سیستمی کۆبۆن پەیڕەو دەکرێت، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە سیستمی نوێکردنەوەی کۆبۆن دەستپێبکات، بەجۆرێک هەر شۆفێرێک کۆبۆنی نەبێت ناتوانێت بەنزین وەرگرێت.

ئەندازیار سەرمەد خەلیل بەرێوەبەری سامانە سروشتییەکانى خانەقین بە 964 ی وت، ئەمڕۆ یەکشەممە 21.4.2024 دەست دەکرێت بە نوێکردنەوەی لیستی کۆبۆنی بەنزین لە قەزای خانەقین و ناحیەکانی دەوروبەری، پێشکەشکار دەبێت (سەنەوی) ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەکەی بەناوی خۆیەوە بێت و کارتی زانیاری قەزای خانەقین و ناوچەکانی دەوروبەری بێت.

ئەوەشی وت، ئەمساڵ بۆ سنوردارکردنی دابەشکردنی کۆبۆنەکە، مەرجی نوێ دانراوە کە دەبێت ماوەی ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەکە تەواو نەبووبێت و شوێنی نیشتەجێبوونی خاوەنەکەی لە ساڵیانەکە خانەقین نوسرابێت و بە پێچەوانەوە مافی دەفەوتێت.

نرخی بەنزین لە خانەقین 450 دینارە بۆ هەرلیترێکی نۆرماڵ و 700 دینارە بۆ موحەسەن و شۆفێران هەرکۆبۆنێکیان لە لیستەکە بۆ ماوەی حەوت رۆژ کارا دەبێت، مافی ئەوەیان هەیە تەنیا 50 لیتر و بۆ یەکجار لەو ماوەیە وەربگرن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

قایمقامیەتی خانەقین بۆ هاوڵاتیان: وەرن کۆبۆنی بەنزین و...

قایمقامیەتی خانەقین بۆ هاوڵاتیان: وەرن کۆبۆنی بەنزین وەربگرن