خەڵکی ناحیەی سەرسنگە

هاوڵاتییەک لە شاخ کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

ئەمڕۆ هەینی هاوڵاتییەکی گوندی گەرەگۆ لە ناحیەی سەرسنگ لە شاخی بەرێ گارە دەکەوێتەوە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی 964، ئەو هاوڵاتییە تەمەنی 47 ساڵە و بەیانیی ئەمڕۆ هەینی بە مەبەستی رنینی گژوگیای بەهارە چووەتە شاخ و ئێوارە نەگەڕاوەتەوە، کاتێک کەسوکارەکەی بەدوایدا دەچن دەبینن لە شاخێکی بەرزەوە کەوتووەتە خوارەوە.

عەشقی محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سەرسنگ بە 964ـی وت، “کەسوکاری هاوڵاتییەکە پەیوەندییان پێوەکردین، کە لە بەیانییەوە رۆیشتووەتە شاخ و بێسەروشوێنە و وەڵامی پەیوەندییەکانی نەداوەتەوە. دوای لێگەڕان و بەدواداچوون پۆلیس بە هاوکاریی هاوڵاتیان، لە شاخی بەرێ گارەی دۆزرایەوە  و گیانی لەدەستداوە”.

وتیشی، “ئێستا پۆلیسەکانمان تەرمەکە لە شاخەوە دێننە خوارەوە و رەوانەی پزیشکی دادی ئامێدی دەکەن”.

گوندی گەرەگۆ دەکەوێتە ناحیەی سەرسنگ لە سنووری قەزای ئامێدی.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

تا کاتژمێر شەشی ئەمڕۆ چوار کەس لە کاتى مەلەکرندا خنکاو...

تا کاتژمێر شەشی ئەمڕۆ چوار کەس لە کاتى مەلەکرندا خنکاون