هەینى خنکان
تا کاتژمێر شەشی ئەمڕۆ چوار کەس لە کاتى مەلەکرندا خنکاون
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ، هەینى خنکان و کارەسات بوو، بەشێوەیەک چوار هاوڵاتى لە کاتى مەلەکردندا خنکاون و هاوڵاتییەکیش لەشاخ هەڵدێراوە و گیانى لەدەستدا.
بەرگرى شارستانى هەولێر بڵاویکردەوە، کاتژمێر 4:00ـى دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، لە گوندى چەمرگە مێردمنداڵێکى تەمەن 15 ساڵ کە دانیشتووى هەولێرە، لەکاتى مەلەکردندا خنکاوە.
تیمەکانى ژێرئاوى قەزاى خەبات گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە و تەرمەکەیان دەرهێناوە.
ئەمڕۆ هەینى، 19.4.2024، رۆژى خنکان و کارەسات بوو، جگە لە خنکانى ئەو مێردمنداڵە سێ کەسیى دیکەش لە زێى بچوک و ئاوى ئەحمەد ئاواو و رووبارى سیرواندا خنکاون، ئەوە جگە لەوەى گەنجێکیش لە کاتى هێنانى گژوگیاى بەهارە لە شاخى گمۆى سنورى ماوەت هەڵدێرا و گیانى لەدەستدا.