964+
سێیەم حاڵەتى خنکانە لەمڕۆدا
گەنجێک لە رووبارى سیرواندا خنکا
964+
میلاد جەلال- کەلار
کەمێک پێش ئێستا، گەنجێک لە کاتى مەلەکردندا لە رووبارى سیروان خنکا، تەنیا ئەمڕۆ هەینى لە هەڵەبجە و کۆیە و کەلار، سێ کەس خنکاون و هاوڵاتییەکیش لە شاخ هەڵدێراو گیانى لەدەستداوە.
ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژى بەرگرى شارستانى گەرمیان بە 964ـى وت، ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى، گەنجێک لە رووبارى سیروان نزیک بەردەسوور لە کاتى مەلەکردندا خنکا.
بەوتەى وتەبێژى بەرگرى شارستانى گەرمیان، تیمەکانیان لەوێن و سەرقاڵى دەرهێنانەوە تەرمەکەن، بەڵام تا کاتژمێر 6:00، تەرمەکە دەرنەهێنراوەتەوە.
گەنجە خنکاوەکە تەمەنى 20 ساڵە و دانیشتوى گەڕەکى کەلارى کۆنە.
تەنیا ئەمڕۆ سێ کەس لە کاتى مەلەکرندا خنکاون، یەکێکیان هاوڵاتییەکى دانیشتوى کەرکوکە و لە زێى بچوک لە سنورى کۆیە خنکاوە و تا ئێستا تەرمەکەى دەرنەهێنراوە، کەسێکى دیکەش لە ئاوى ئەحمەد ئاوا لە سنورى خورماڵ خنکاوە و تەرمەکەى دەرهێنراوە.
جگە لەوە گەنجێکى دیکە لە زێى بچوک لەسەیرانگاى بۆگد، لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانییەوە لە خنکان رزگارکرا و لە بنارى شاخى گمۆى سنورى قەزاى ماوەتیش هاوڵاتییەک لە شاخ هەڵدێراو گیانى لەدەستدا.
داڕشتنەوە: وریا فەتاح