لە دهۆک تابلۆیەک بە 10 دەفتەر دۆلارە

964+
هەژین رێکانی – دهۆک

پێشانگایەکی شێوەکاری تایبەت لە دهۆک لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری بۆ سیروان شاکر، هونەرمەندی شێوەکاری ئەو شارە کرایەوە، بەهای تابلۆکان لە نێوان 20 بۆ 100 هەزار دۆلارن.

سیروان شاکر دەربارەی نرخی تابلۆکان بە 964+ی وت “تابلۆکان تەواو جیاوازن لە چەندین رەنگ پێکدێن و تیایدا چەند رەنگ بە زەقی دیارن، وەک رەش و سور و رەساسی و سپی، هەموو بەرهەمی هەستی هونەرییە”.

ئەو هونەرمەندە شێوەکارە وتیشی، نرخی تابلۆکان جیاوازە و لە 20 هەزار دولار دەستپێدەکات و تاوەکو 100 هەزار دۆلار دەڕوات.

لەبارەی نرخەکانەوە، باسی لەوەکرد، لەو بڕوایەدایە نرخی تابلۆی شێوەکاری لە رووی مادیی و مەعنەوییەوە لە هەر وڵاتێک جیاواز بێت.