دیمەنێک لە یاریی پێشووی لیڤەرپوول و ئاتالانتا. فۆتۆ: X
ئه‌مشه‌و
لیڤه‌رپوول و بایه‌رلیڤه‌ركوزن ئه‌ركیان قورسه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و یانه‌ی لیڤه‌رپوول له به‌رده‌م ئه‌ركێكی مه‌حاڵدایه، كاتێك له ناو ئیتالیا له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی هه‌شتی یۆرۆپالیگ، رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئاتالانتا ده‌بێته‌وه.
یاریی چوون سوپرایزێكی گه‌وره بوو، كاتێك تیپه‌كه‌ی كلۆپ له یاریگه‌ی خۆیدا سێ گۆڵی لێكرا، بۆیه ئه‌مشه‌و ئه‌ركی زۆر سه‌خته.
یارییه‌كه كاتژمێر 10 له یاریگه‌ی ئاتالانتا ده‌كرێت.
هه‌ر ئه‌مشه‌و له هه‌مان كاتدا، بایه‌رلیگه‌ركوزنی پاڵه‌وانی ئه‌ڵمانیا له ئینگلته‌را به‌رامبه‌ر وێستهام یاریی ده‌كات، یاریی چوون له ئه‌ڵمانیا به بردنه‌وه‌ی لیڤه‌ركوزن به 2-1 گۆڵ ته‌واو بوو.
هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌مشه‌و رۆما له‌گه‌ڵ میلان له یاریگه‌ی خۆی یاریی ده‌كات و رۆما یاریی چوون به گۆڵێك براوه بوو.
له دوایارییشدا مارسیلیا و بێفیكا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، كه یاریی چوون بێفیكا به 2-1 گۆڵ بردییه‌وه.
:یارییه‌كانی ئه‌مشه‌و
ئاتالانتا – لیڤه‌رپوول 10:00
رۆما – میلان 10:00
مارسیلیا – بێنفیكا 10:00
وێستهام – بایه‌رلیڤوركوزن 10:00