مەترسیی نەخۆشی هەیە

ئاوی سلێمانی بۆ هاوڵاتیان: تانکییەکانتان بشۆن

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە تانکییەکانیان بشۆن و پاکوخاوێن رایانبگرن.

ئەو ئاگادارکردنەوەیە لەکاتێکدایە لە وەرزی هاوین و گەرما نزیک دەبینەوە و تەندروستیی سلێمانیش هۆشداری لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرا دەدات لە سلێمانی بەهۆی پیسیی ئاوەوە.

ئامانج خەلیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، پێویستە هاوڵاتیان دڵنیابنەوە لەوەی تانکییەکانیان سەریان هەیە و ساڵانەش دوو تا سێ جار بیانشۆن.

وتیشی، “ئێمە هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە ئەو ئاوەی بۆیان بەردەدرێتەوە تەندروستە و بە چەندان پشکنیندا رۆیشتووە، پێویستە ئەوانیش لای خۆیانەوە بە تەندروستی بیهێڵنەوە تا تووشی نەخۆشی نەبن”.

ساڵی رابردوو نەخۆشیی کۆلێرا لە شاری سلێمانی بڵاوبووەوە و تەندروستیی سلێمانیش هۆکارەکەی بۆ پیسیی ئاو گەڕاندەوە.

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی بە ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتییەکەی راگەیاندووە، ئەگەری بڵاوبوونەوەی کۆلێرا لەمساڵیشدا هەیە و هۆکارەکەشی پیسیی ئاوی خواردنەوەیە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ وەرزی هاوین کەوتووەتە ...

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ وەرزی هاوین کەوتووەتە خۆی