سێ دانەی هەیە

زەڕایەن پێویستی بە پێنج باخچەی نوێیە

964+

پێشەوا محەمەد

سەنتەری زەڕایەن پێویستی بە پێنج باخچەیە، سەرۆکی شارەوانییەکەی دەڵێت، هاوڵاتیان زیان بە باخچەکان دەگەیەنن.

لەناو سەنتەری زەڕایەن سێ باخچە بوونیان هەیە، بەڵام بۆ زیادکردنی سەوزایی و پشوودانی هاوڵاتیان پێنجی دیکەیان پێویستە و بۆ جێبەجێکردن و دروستکردنیان چاوەڕێی بوودجەن.

بوورهان حەمەڕەشید، سەرۆکی شارەوانیی زەڕایەن بە 964ـی راگەیاند، لە پلانی پڕۆژەکانی ئەمساڵیاندا دروستکردنی ئەو باخچانە بوونی هەیە، بەڵام دڵنیا نین ئاخۆ بۆیان دروست دەکرێن یاخود نا.

وتیشی، “لەناو سەنتەری زەڕایەن سێ گەڕەکی سەرەکی بوونیان هەیە، بەڵام گوندەکانی کانی میر، باییزاوا و زەڕایەنی کۆنیش لە سنووری شارەوانییەکەدان و بێ باخچەن”.

دارستانێکی دەستکرد لە زەڕایەن هەیە و لەسەر رووبەری 400 دۆنم زەوی لە ساڵی 1978 دروست کراوە.

“بەداخەوە شەوان کاتێک گەنجان بۆ کاتبەسەربردن دەچنە ناو باخچەکانەوە زیانیان پێدەگەیەنن و چەندان جاریش رێنماییمان هەڵواسیوە ئەو کارە نەکرێت بەڵام هێشتا هەر بەردەوامە”، بوورهان حەمەڕەشید وای وت.

بە وتەی سەرۆکی شارەوانیی زەڕایەن، جگە لە دروستکردنی ئەو باخچانە لە پلانیاندایە گەڕەکەکانی گەڕەکی رۆشنبیران و راپەڕین چاک بکەن و کۆنکرێت یان قیرتاویان بکەن.

دارستانە دەستکردەکەی زەڕایەن بێنازە

دارستانە دەستکردەکەی زەڕایەن بێنازە