نزیكه‌ى 12 كاتژمێر كاره‌با ده‌درێته‌ هاوڵاتیان

964+

هاوبەش ئەبوبەکر – سلێمانی

توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکانی کارەبای هەرێمی کوردستان نزیکبووەتەوە لە سێ هەزار و 900 مێگاوات و نزیکەی سێ هەزار مێگاواتی ماوە بگات بە خواستی هاوبەشانی کارەبا.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری وت، بۆ پڕکردنەوەی خواستی کارەبا پێویستیان بە حەوت هەزار مێگاوات کارەبا هەیە، بەڵام توانای بەرهەمهێنان تەنیا سێ هەزار و 900 مێگاواتە.

بە وتەی ئومێد ئەحمەد “بەهۆی زۆری خواستی کارەبا لەلایەن هاوبەشانەوە لە ئێستادا کاتەکانی بوونی کارەبا بۆ هاووڵاتیان بە تێکڕای دەگاتە 12 کاتژمێر، بەڵام لە ناوچە ساردەکان نزیکەی 10 بۆ 11 کاتژمێرە.”

بەپێی ئامارەی وەزارەتی کارەبا، لە کابینەی نۆیەمدا توانراوە 702 مێگاوات کارەبا زیاد بکرێت.

بەپێی کۆتا ئاماری ئەو وەزارەتە، هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان ترلیۆنێک و 100 ملیار دینار قەرزاری کارەبای نیشتیمانین.