خەڵک سکاڵایان کردووە

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیر کرد کە 38 فانی سپلیتی دزیوە

964+

ژووری هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە تۆمەتبارە بەوەی لە چەند گەڕەکێک فانی سپلیتی ماڵانی لێکردووەتەوە دزیوێتی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17.4.2024، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر سکاڵای چەند هاوڵاتییەک و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا.

“دوای ئەوەی چەند هاوڵاتیەک سکاڵایان تۆمارکرد کە فانی سپلیتەکانیان دزراوە… توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت کە لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی 38 فانی سپلیتی لە هاوڵاتیان دزیبو”، پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.

تۆمەتبارەکە دانی ناوە بە تاوانەکانیدا و بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە.

یەکێک لەو دزانەی قاسەیەکیان بە 24 ملیۆن دینارەوە دزی دە...

یەکێک لەو دزانەی قاسەیەکیان بە 24 ملیۆن دینارەوە دزی دەستگیر کرا