وێنهى پیاوه ونبووهكه كه كهسوكارهكهى له ههندێك سۆشیاڵ میدیا بڵاویان كردووهتهوه.
لە هەولێر
هەفتەیەکە پیاوێکی تەمەن 70 ساڵە لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە
964+
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر
بوو بە هەفتەیەک هاوڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی رۆشنبیری لە شاری هەولێر لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە، “فایەق بابا عەبدوڵا” ناوی ئەو هاوڵاتییەیە، کە بێ سەروشوێنە و کەسوکارەکەی بەدوایدا دەگەڕێن.
فاخیر فایەق بابا، کوڕی پیاوە ونبووەکەیە و ئەمڕۆ دووشەممە 15.4.2024 بە 964ـی وت، هەفتەیەک لەمەوبەر کاتژمێر 8:30ی بەیانی لە ماڵ دەرچووە و لە کامێراکانی چاودێریی ناوچەکە دەردەکەوێت، دواتر هەر ئەو رۆژە بۆ دواجار لە کاتژمێر 12:20ی نیوەڕۆ بینراوە، بەڵام تا ئێستا دوای گەڕانێکی زۆر بێ سەروشوێنە.
“نەخۆشی بیرچوونەوەی هەبووە، هاوکات فشاری خوێنی هەبووە و ئەژنۆی قاچی چەپی نەشتەرگەری بۆ کراوە ،تەمەنی نزیکەی 70 ساڵە و وەک کارگوزاری مزگەوت لەسەر وەزارەتی ئەوقاف خانەنشینکراوە”، فاخیر کوڕی پیاوە ونبووەکە وای بە 964 وت.
ئاماژەی بەوەش دا، خانەی بەساڵاچووانی هەولێر و بەرگریی شارستانیان لە بابەتەکە ئاگادارکردووەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا