دیمه‌نێكی كاتى دابه‌شكردنى هاوكارییه‌كان به‌سه‌ر 40 درچووهكهى سنوورى راپه‌ڕین... وێنه: كشتو‌كاڵى سه‌روچاوه
WFP له سه‌روچاوه كردویه‌تى
هاوكارى 40 گه‌نجى تازه ده‌رچوو كرا گرنگى به هه‌نگه‌وانى بده‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەرنامەی خۆراکی جیهانی كه به WFP ناسراوه، هاوكارى 40 گه‌نجى تازه ده‌رچوو و دانه‌مه‌زراوى ناحیه‌ى سه‌روچاوه‌ى كرد، كه گرنگی به بوارى هه‌نگه‌وانى بده‌ن.
40 گه‌نجه‌كه، ده‌رچووى به‌شی كشتوكاڵ و په‌یمانگاى كشتوكاڵین له‌سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین.
هاوكارییه‌كه‌ى به‌سه‌ریاندا دابه‌شكرا بریتی بوو له 200 سندوقی هەنگ بە هەنگەوە لەگەڵ شاژن پڕ لە هەنگ، 40 پێداویستی هەنگەوانی، 40 کیلۆگرام پەڕەی مێو، 80 پاکەت قڕکەری ڤاروا، 200 کیلۆگرام تەواوکەری خۆراکی هەنگ، 40 دانە تۆپی رایەڵ بۆ جێگیرکردنی مۆم، 40 بگۆڕی کارەبایی بۆ جێگیرکردنی مۆم، 40 دەستکێش و 40 دوکەڵکێش .
خالید ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى راپه‌ڕین به 964ـى وت، گرنگیدان به بوارى هه‌نگه‌وانى له سنوورى ئیداره‌دا به بایه‌خه‌وه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت و ئه‌م هه‌نگاوه‌ى رێكخراوى WFPیش جێگه‌ى خۆشحاڵییانه.
وتیشی “ئه‌م 40 ده‌رچووه به جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌زموونى باشیان له به‌خێوكردنى هه‌نگ هه‌یه و ئه‌م هاوكاریه‌ش بۆ ئه‌وان كاریگه‌رییه‌كى باشی ده‌بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه هاوكارییه‌كانى ئه‌م رێكخراوه بۆ بوارى كشتو‌كاڵى به‌رده‌وام بووه هه‌ر له دروستكردنى دارستانى ده‌ستكرد و دابه‌شكردنى پێداویستییه‌كانى ئاودێری به‌سه‌ر جوتیاران، ئێستاش گرنگیدانیانه به بوارى هه‌نگه‌وانى.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه كشتو‌كاڵى راپه‌ڕین به 964ـى داوه، له سنوورى ئیداره‌كه‌یاندا 11 هه‌زار پوره‌هه‌نگ بوونى هه‌یه و نزیكه‌ى 550 هه‌نگوانیش به‌فه‌رمى خه‌ریكی به‌خێوكردنى هه‌نگن.