یانەی ئینتەر میلان وێنە: ئاژانسەکان
خانەوادەیەکن
سعودییه‌كان چاویان بڕیوه‌ته یانه‌ی ئینته‌رمیلان
964+
ئەرسەلان عەبدوڵآ
راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی ئیتالیا پشتڕاستیان کردەوە، خانه‌واده‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی سعودی دەیانەوێت لە ماوەی ئەمساڵدا یانه‌ی ئینتەرمیلان بکڕنه‌وه.
بە گوێرەی رۆژنامەی “لا ریپبلیکا”ی ئیتاڵی، خانه‌واده سعودییه‌كه لە دانوستاندان لەگەڵ کۆمپانیای “سەنینگ” کە خاوەنی ئینتەرمیلانە، بەمەبەستی کڕینی ئەو یانە ئیتالییە.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، خانه‌واده‌كه پەیوەندییان بە سندوقی وەبەرهێنانی سعودیەوە نییە، کە خاوەندارێتیی یانه‌ی نیوکاسڵ یونایتد دەکات.
هه‌روه‌ها روونیشیکردەوە، پێشتر كۆمپانیای سونینگی چینی، پشتڕاستی کردبووەوە کە دەیانەوێت تەنیا به‌شێك له پشکهكانی یانه‌ی ئینتەرمیلان بفرۆشن، نه‌ك ته‌واوی یانه‌كه.