مەرکەز شەبابەکەی دوزخورماتوو
964 له‌و شوێنەیە کە سه‌دان كوردى لێ ئه‌نفال كرا
964+
سیروان خوڕشید – دوزخورماتوو
پێشتر بیناى سه‌نته‌رى وه‌رزش و لاوانى خورماتوو بوو كه به مه‌ركه‌ز شه‌باب ناسرابوو، به‌ڵام له‌كاتى پڕۆسه‌ى ئه‌نفالدا به‌سه‌دان هاوڵاتی كوردی لێ ئه‌نفال كرا.
شایه‌حاڵێكی ئه‌نفال له‌گه‌ڵ په‌یامنێرى 964 ده‌چێته ناو بیناكه و چیرۆكى ده‌ستگیركردنى سه‌دان هاوڵاتی و خێزانى كورد له‌ناو ئه‌و بینایه باس ده‌كات.
قانیع جەلال، شایەتحاڵی روداوی ئەنفال لە خورماتوو به 964ـى وت، ئه‌وكاته هێندراون بۆ ئه‌و شوێنه هه‌شت كه‌س بوونه له خێزانه‌كه‌یان و دواجار باوك و هه‌ندێك له خزمه‌كانیان جیاكردووه‌ته‌وه.
وتیشی “جگه له باوك و برام دوو خاڵ و دوو خاڵۆزا و پور و چه‌ندین خزمی دیكه‌شم له‌و شوێنه بران و ئه‌نفال كران”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن