نرخی زیویش بەرزبووەتەوە

بەرزبونەوەی نرخی زێڕ و زیو بازاڕی كریستاڵی خۆشكردووە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

رۆژ دوای رۆژ نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە و شارەزایانی دەستی کاری ئەو بوارە دەڵێن، 80 ساڵ دەبێت نرخی زێڕ ئەو ئاستەی تۆمارنەکردووە، بەهۆی گرانی نرخەکانیان کڕیاران پەنا بۆ کڕینی کریستاڵ دەبەن.

وشیار حیدەر فرۆشیار و بەرپرسی هۆبەی زیو لە سەندیكای زێڕنگران بۆ 964 وتی، گرانبوونی نرخی زێڕ كاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر نرخی زیو، چونكە هۆكارەكانی ناجیگیری نرخەكان هاوبەشە، یەک گرام زیو بەرامبەر 83 بۆ 90 گرام زێڕە، ئەم دۆخە وا بەردەوام بێت، جیاوازیەکەیان دەبێتە 20 گرام.

وتیشی، ئێستا خواستی زۆر لەسەر زیو هەیە، چونكە توركیا نایەلێت بۆ دەرەوەی هەناردە بکرێت.

ئەشرەف زەكەریا خاوەن فرۆشگایەکی زیوە بۆ 964 وتی، گرانبوونی زێر و زیو بابەتە جوانكاریەكانی پڕ فرۆشكردووە و ئێستا خواستی زۆر لەسەر كریستاڵە.

گرانبوونی زێڕ ئیشی زاوایه‌كان و بازاڕی زێڕه‌نگه‌ران...

گرانبوونی زێڕ ئیشی زاوایه‌كان و بازاڕی زێڕه‌نگه‌رانی وه‌ستاندووه‌

نرخی هەر مسقالێک زێڕ گەیشتە 500 هەزار دینار

نرخی هەر مسقالێک زێڕ گەیشتە 500 هەزار دینار